سبه‌ی شاندێكی پارتی ده‌چێته‌ به‌غدا

له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بكات، پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تاووتوێ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له‌ جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.‌

هاوكات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ به‌غدایه‌ و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیی عێراق كۆببێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ رۆژی 26ی ئادار/ مارسی 2022 دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار  ئه‌نجام بدات، كه‌ "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د" یه‌كێك له‌ كاندیده‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌و پۆسته‌یه‌.

 

Fly Erbil Advertisment