پارێزگاری هه‌ولێر: داواكارین هاووڵاتیان ژینگه و سه‌لامه‌تی خۆیان بپارێزن
"تیمه ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كان له رۆژانی نه‌ورۆزدا ئه‌ركیانه سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان بپارێزن"
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، هاتووین بازگه‌كان، تیمه ته‌ندروستیی و ئه‌منییه‌كان له نزیكه‌وه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تیمه ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌كان له رۆژانی نه‌ورۆزدا ئه‌ركیانه سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان بپارێزن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، خۆشحاڵین خه‌ڵكی كوردستان و بیانییه‌كان له گه‌شت وسه‌یراندان، داواكارین لێیان ژینگه و سه‌لامه‌تی خۆیان بپارێزن.