هێزێكی رووسیا له ئۆكرانیا یاخی بوون و شه‌ڕ ناكه‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ورده‌كارییه‌كه ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، حاڵه‌تی "یاخیبوونی به كۆمه‌ڵ" له ریزی سوپای رووسیا هه‌یه، كه هێزێك ره‌تی ده‌كاته‌وه له ناو خاكی ئۆكرانیا به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا، 220 سه‌ربازی هێزێكی شه‌ڕكه‌ری رووسیا ماوه‌ی 4 هه‌فته‌یه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه به‌شداری له هێرشی مۆسكۆ بكه‌ن بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
تۆڕی سكای نیوز-ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، له‌سه‌ره‌تای هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هێزێكی سه‌ر به سوپای رووسیا 50 سه‌ربازیان كوژراوه و 110 سه‌ربازی دیكه‌یان برینداربوون، به‌ڵام به‌مدواییانه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه، به‌شداری جه‌نگه‌كه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی شه‌ڕكه‌ری رووسیا له ئۆكرانیا پاشكشه‌یان كردووه، كه 90%ی ئاستی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له رووی چه‌كه‌وه زیانێكی زۆریان كردووه و ژماره‌ی قوربانیانیش له ریزی سوپاكه بێشوماره.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ئه‌مه‌ریكا، زیاتر له 150 هه‌زار سه‌ربازی رووسیا به‌شدارییان له هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا كردووه، كه له 24ی مانگی رابردوو ده‌ستپێكردووه، به فڕۆكه و بۆمبهاوێژ و تانك و درۆنه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیایان كۆنترۆڵ كردووه.