ئۆكرانیا ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نجینه‌یه‌كی زانیاری رووسیادا ده‌گرێت
پێشكه‌وتووترین سیسته‌می جه‌نگی ئه‌لیكترۆنیی رووسیا كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆكرانیا

K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی رووسیادا گرت، كه دوو به‌شی یه‌كێك له سیسته‌مه‌كانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنیی رووسیایان هه‌ڵگرتبوو، یه‌كێكیان بریتییه له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و ئه‌وی دیكه‌یان له چه‌ند سیسته‌مێكی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی پێكهاتووه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "زه درایڤ"ی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به به‌دواداچوون بۆ پرسه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌و سیسته‌مه یه‌كێكه له گرنگترین سیسته‌می به‌كارهاتوو له جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی له رووسیا و به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیان، زیانێكی زۆر گه‌وره به‌ر رووسیا كه‌وتووه، چونكه به گه‌نجینه‌یه‌كی پڕ له زانیاری هه‌واڵگریی بۆ رۆژئاوا له‌خۆ گرتووه.
ئه‌و به‌شه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، سیسته‌مێكی گه‌ڕۆكه به ناوی "كراسۆخا-4" و تایبه‌ت بۆ ئاشكراكردنی ژاوه‌ژاوی سه‌ر راداره گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه و مانگه ده‌ستكرده‌كانی سیخوڕیكردن دروستكراوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و به‌شه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه، له ده‌وروبه‌ری كیێڤ گیری خواردبوو و به پێشكه‌وتووترین به‌شی سیسته‌می جه‌نگیی ئه‌لیكترۆنی گه‌ڕۆكی سوپای رووسیا داده‌نرێت و به كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، زیانێكی گه‌وره به‌ر مۆسكۆ كه‌وتووه.
#Ukraine: We managed to identify this bizarre "container", captured today by the UA forces near #Kyiv.
— 🇺🇦 Ukraine Weapons Tracker (@UAWeapons) March 22, 2022
It is likely to be the command post of one of the most potent Russian EW system - 1RL257 Krasukha-4, used to suppress AWACS radars & radar reconnaissance satellites. pic.twitter.com/1VvKjGoM2p
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سیسته‌مه به‌شێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی مه‌یدانی بۆ پارێزگاریكردن له هێزه ئاسمانی، پیاده و ده‌ریاییه‌كانی رووسیا له چاوی راداره‌كانی و چاودێریی ئاسمانی و سه‌رزه‌وی و ڤیدیۆیی و به‌شێك له‌و مانگه دهستكرادنهی راداریان هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری.
به‌رپرسانی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، "كراسۆخا-4" ده‌توانێت جۆره جیاوازه‌كانی رادار و ژاوه‌ژاوی سه‌ریان ئاشكرا بكات، له‌وانه‌ش راداری چاودێری و ئامێره‌كانی هه‌ستكردن به وێنه‌گرتنی راداره‌كانی ئاسمان و ئامێره‌كانی پێوانه‌كردنی به‌رزیی مووشه‌كه‌كان به مه‌ودای نێوان 150 بۆ 300 كیلۆمه‌تر.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و سیسته‌مه ده‌توانێت گورزه تیشكێكی به‌هێز ئاراسته‌ی سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه هه‌ستیاره‌كانی ئامانجه دیاریكراوه‌كان بكات و ژاوه‌ژاو بخاته سه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و درۆنه‌كان.
وێڕای ئه‌مه‌ش، "كراسۆخا-4" سیسته‌مێكی گه‌ڕۆكی فرهئهركه و ده‌توانرێت به ئاسانی و خێرایی بگوازرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی پشتیوانییه‌كی گه‌وره بۆ هه‌وڵه‌كانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی رووسی.
ئه‌و پێگه‌یه جه‌ختیكرده‌وه، "وێڕای توانا پێشكه‌وتووه‌كانی رووسیا له جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی، كه پێشتر له‌ناو خاكی ئۆكرانیا و له نێوان وڵاتانی دیكه جێگیركرابوو، به‌ڵام له ململانێی ئه‌مدواییه‌دا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان به‌كارنه‌هێنراوه".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئێستا رووسیا ترسی له‌ده‌ستدانی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و سیسته‌مه پێشكه‌وتوو و گرانبه‌هایه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی ئۆكرانیا لێنیشتووه و سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، "وێڕای كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌ده‌ستدانی به‌شی "Krasukha-4"ی سیسته‌مه‌كه، ئه‌گه‌ر كیێڤ توانی كۆنترۆڵی ناوه‌ندی فهرماندهییهكهش بكات، كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ئه‌وكات ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی زانیاریی هه‌واڵگری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "هه‌ڵبه‌ته ئاژانسه‌كانی هه‌واڵگری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوا به ده‌ستگه‌یشتنیان به‌و "گه‌نجینه به‌هاداره‌ی زانیاری" خۆشحاڵ ده‌بن، بۆ زانینی چۆنیه‌تی كاركردنی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه ببنه‌وه، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌كرێنه سه‌ریان".
H.B