یه‌كه‌م گوته‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د دوای به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی
"جێگای شانازییه بۆ من كه متمانه‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانیم به‌ده‌ستهێنا"

K24- هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له یه‌كه‌م گوته‌یدا دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی هاوپه‌یمانی سێقووڵیی "رزگاریی نیشتمانی" بۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، "پێدانی ئه‌و متمانه‌یه بۆ من جێگه‌ی شانازییه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویوتی: "به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌یه هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی و ناساندنم وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆ من جێگه‌ی شانازییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڵێنیدا، "كار له پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی هاوچه‌رخ بكات، كه له ئاست خواست و داواكاری هاووڵاتیاندا بێت".
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی: "سه‌ركه‌وتن له‌ده‌ست خودایه".
تشرفت اليوم بنيل ثقة تحالف "انقاذ الوطن" بتسميتي مرشحا لمنصب رئيس الجمهورية، متعهدا بالعمل من اجل تثبيت دعائم دولة مؤسساتية عصرية تلبي تطلعات المواطنين.
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) March 23, 2022
ومن الله التوفيق.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا به به‌شداری پارتی ديموكراتى كوردستان و كوتله‌ی سه‌در و سیاده‌ى سوننى، "هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان" راگه‌یه‌ندرا.
سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ناسێنێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پشتیوانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌و هاوپه‌یمانییه زۆرترین كورسی نوێنه‌رانی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، به گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوی كوتله‌ی زۆرینه كه هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانه راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
H.B