"91 بیانی به قاچاخ هاتوونهته ناو خاكی عێراق"
"رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو دەستگیركراوانە دەگرنە بەر، رهنگه دیپۆرت بكرێنهوه"

K24- ههولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئاشكرای دهكات، 91 كەسی بیانی دەستگیركران كە بە نایاسایی و قاچاخ ھاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیندراوێكدا رایگهیاند، ھێزەكانی ھەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا توانیان 91 كەسی بیانی دەستگیر بكهن، كە بە نایاسایی لە وڵاتانی دراوسێیەوە ھاتوونەتە ناو عێراق.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بهوه دهكات، دەستگیركراوەكان كە بهشێكیان ئافرەتن، ھەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتن و رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.
راگهیهندراوهكهی شانهی راگهیاندنی ئهمنی روونیكردووهتهوه، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو دەستگیركراوانە دەگرنە بەر بەپێی مادەی 24-نیشتەجێبوونو رهنگه دیپۆرت بكرێنهوه.