وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: رووسیا هه‌وڵده‌دات سه‌قامگیری رۆژئاوای به‌ڵكان تێكبدات
"ئێمه به‌رپرسین له پاراستنی ئاسایشی 450 ملیۆن ئه‌وروپی"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا زۆر وریا بن له‌هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ تێكدانی سه‌قامگیری رۆژئاوای به‌ڵكان.
ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌میانی جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، مۆسكۆ له‌هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری رۆژئاوای بهڵكاندایه، ئه‌ویش له رێگای بزووتنه‌وه جوداخوازه‌كانی بۆسنه، وا ده‌كات ئه‌و ناوچه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بێت.
بێیربۆك راشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ك سیاسییه‌كان به‌رپرسین له پاراستنی ئاسایشی 450 ملیۆن ئه‌وروپی، ده‌بێت زه‌مانه‌تی ئه‌وه دابین بكه‌ین كه شه‌ڕ له ئۆكرانیاوه بۆ وڵاتانی دیكه نه‌په‌ڕێته‌وه.
بێیربۆك روونیكرده‌وه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ن پێشوازی له ئاواره‌كانی ئۆكرانیا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ماڵدیڤ، كه دوو هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پێشوازیان له ئاواره‌كانی ئۆكرانیایان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رلین یه‌كه‌مین گه‌شتی فڕۆكه‌وانی له نێوان وڵاته‌كه‌ی و ماڵدیڤ بۆ گواسته‌وه‌ی ئاوه‌ره ئۆكرانییه‌كان رێكخست، گه‌شتی دیكه‌شی به‌دوا دادێت.