راوێژكاری ئهڵمانیا: لهسهر سهپاندنی سزای خنكێنهر بهسهر رووسیادا رێككهوتین
"سزاکان زۆر بەهێزن و لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەری خێرایان لەسەر رووسیا دەبێت"

K24- ههولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لە لووتکەی وڵاتانی جی7 پاکێجێکی سزای ئابوورییان ئامادەکردووە و بەسەر رووسیادا دەسەپێنرێن و کاریگەری وێرانکەریان لەسەر مۆسکۆ دەبێت و ئەگەر پێویست بکات سزای زیاتریش بەسەر رووسیادا دەسەپێنین.
دوای لووتکەی وڵاتانی جی7 لە برۆکسل، ئۆلاف شوڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا گوتی: "بە تێکڕا وڵاتانی ئەندامی له گرووپی جی7 پاکێجێکی سزایان پەسەند کرد. هەموومان هاوراین لەسەرئەوەی ئەو سزایانە بەسەر رووسیادا بسەپێنرێن".
دووپاتیشیكردهوه، "سزاکان زۆر بەهێزن و لە ماوەیەکی کورتدا کاریگەری خێرایان لەسەر رووسیا دەبێت. لەسەر ئەوەش رێککەوتووین کە ئەگەر پێویست بکات سزای زیاتر بەسەر رووسیادا بسەپێنین، ئەمەش ئاماژەیەکی بەهێزە".
ئاماژهی بهوهشدا، "لهسهر زیادكردنی هاوكارییه مرۆییهكان رێككهوتین. ئەڵمانیا هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئۆکرانیا و وڵاتانی دراوسێی بۆ 37 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکات".
باسی ئهوهشی كرد، "ئەوروپا بەرپرسیارێتی زیاتری دەکەوێتە سەر شان، بەڵام ئێمە پێویستمان بە هەوڵێکی یەکگرتووی نێودەوڵەتی هەیە."
H.B