جۆنسن: بۆ خۆشگوزهرانی جیهان، دهبێت پوتن شكست بهێنێت
"ئۆكرانیا بهتهنیا نییه و هاوكارییه سهربازییهكانمان بۆ كیێڤ دوو ئهوهنده دهكهین.. 65 سزای دیکەش بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوە و کۆمپانیایەکی رووسیدا دهسهپێنین"

K24- ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئۆکرانیا بەتەنیا نیە و بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی جیهان، پێویستە پوتن لە ئۆکرانیا شکست بهێنێت.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتی: 6 هەزار مووشەکی دیکە و بڕی 25 ملیۆن پاوەند هاوکاری سەربازی دەدەینە ئۆکرانیا. جیا لەوەش، 65 سزای دیکەشیان بەسەر چەند کەسایەتی و دامەزراوە و کۆمپانیایەکی رووسیدا سەپاندووە.
له درێژهی گوتهكانیدا، جۆنسن دووپاتیكردهوه، "شکستی پوتن لە ئۆکرانیا بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەمووان گرنگە، هێرشە بەرەبەرییەکانی هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی یەکخستووە".
ئاماژهی بهوهشدا، "بەریتانیا 6 هەزار مووشەکی دیکە و بڕی 25 ملیۆن پاوەندی دیکەش هاوکاری سوپای ئۆکرانیا دەکات. هاوکارییە سەربازییەکانمان بۆ ئۆکرانیا دوو هێندە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا هاوکارییەکانمان بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە بەرەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاد دەکەین".
جهختیشیكردهوه، "سەربازی زیاتری بەریتانی رەوانەی بولگاریا دەکەین، لە پۆڵەندا و ئەستۆنیاش ژمارەی سەربازەکانمان دەکەینە دوو هێندە".
گوتیشی: "ناتۆ و جی7 سوورن لەسەر ئەوەی گوشارەکان بۆ سەر کرملین زیاتر بکەن، بەوەی کە پشت بەستن بە نەوت و غازی رووسیا نەمێنێت و ئاسایشی وزەی خۆمان جارێکی دیکە رێکبخەینەوە".
ئاشكراشیكرد، "وەزیری دەرەوەی بەریتانیا 65 سزای دیکەی راگەیاند، کە بەسەر بانك، کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەك و ئۆلیگارهکانی مۆسکۆدا دەسەپێنرێن".
ههروهها گوتی: "تاکە پەیامێك کە سەرۆك پوتن دەتوانێ لەم کۆبوونەوە و لووتکە زۆر گرنگانەی برۆکسل لێی تێ بگات، ئەوەیە کە ئۆکرانیا بەتەنیا نیە."
H.B