زێلێنسكی داوای سهدا یهكی توانا سهربازییهكانی ناتۆ دهكات
زێلێنسكی بۆ سهركردهكانی ناتۆ: دڵنیابن رووسیا بە ئۆکرانیا ناوەستێت و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەندامانی ناتۆش داگیر دەکات

K24- ههولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە ناتۆ دەکات، لە1%ی توانا سەربازییەکانی بداتە وڵاتەکەی، بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووسیا و روو له سهركردهكانی ناتۆ دووپاتیكردهوه، "دڵنیابن رووسیا بە ئۆکرانیا ناوەستێت و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەندامانی ناتۆش داگیر دەکات".
لە گوتارێکدا بۆ سەرکردەی وڵاتانی ناتۆ لە برۆکسل، کە لەڕێگەی ڤیدیۆ لینکەوە بەرێوەچوو، زێلێنسکی گوتی: "راستە ئێمە بەشێك نین لەو هاوپەیمانیەی ئێوە، کە بەهێزترین هاوپەیمانییە لە جیهان.. یەکێکیش نین لەو 30 وڵاتەی لەژێر چەتری ناتۆدا بین و ماددەی 5ی هاوپەیمانیەکە بمانگرێتەوە، ئێمە لە ناوچەی خۆڵەمێشین، کەوتوینەتە نێوان رۆژئاوا و رووسیا، بەڵام ئێمە بەهای هاوبەشمان پێکەوە هەیە، ئەم شەڕەشمان بۆ پاراستنی ئەو بەها هاوبەشانەیە".
سهرۆكی ئۆكرانیا له درێژهی گوتهكانیدا بۆ سهركردهكانی ناتۆ گوتیشی: "چەندین جار گوتوومانە و دەیڵێمەوە: ئێمە پێویستمان بە چەکە، رووسیا هەموو هێزی خۆی بەکارهێناوە و هەموو شتێك وێران دەکات".
ههورهها جهختیكردهوه، "ئۆکرانیا پێویستی بە فڕۆکەیە، ئێوە هەزاران فڕۆکەی جەنگیتان هەیە، تا ئێستا یەك فڕۆکەی جەنگی ئێوەمان بەدەست نەگەیشتوە. ئێوە زیاتر لە 20 هەزار تانکتان هەیە، ئێمە داوای لەسەدا یەکیمان کردووە. یان بماندەنێ یان پێمان بفرۆشن. خراپترین شتیش لە شەردا بێوەڵامی داواکارییەکانە".
وهك ئاماژهشی پێدا، "رووسیا بۆمبی فۆسفۆری بەکارهیناوە. جارێکی دیکە منداڵی ئۆکرانیا بەو چەکە گیانیان لەدەستداوە. من دەمەوێت بزانم، ئەو هاوپەیمانییەی ئێوە دەتوانێت رێگری بکات لە کوژرانی ئۆکرانیەکان بە دەستی رووسیا و چەکی پێویستمان پێدەدەن؟ ئایا ناتۆ لە رووسیا دەترسێت؟ دڵنیام لەوە باش تێدەگەن کە رووسیا بهتهنها لە ئۆکرانیا ناوەستێت. رووسیا دەیەوێت بچێتە ناو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەندامی ناتۆ و دەریای باڵتیك و پۆڵەندا، ئەمە بەدڵنیاییەوە دەڵێم".
H.B