كۆریای باكوور نوێترین مووشه‌كی بالیستی كیشوهربڕی تاقیكرده‌وه
"ئه‌وله‌ویه‌تی وڵاته‌كه‌مان، بره‌ودانه به پرۆگرامه ناووكییه‌كان"

K24 - هەولێر:
كۆریای باكوور نوێترین مووشه‌كی بالیستی كیشوهربڕی تاقی كرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه تواناكانی وڵات نیشان بده‌ین".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی كۆریای باكوور به‌م دواییانه هه‌نگاوی باسی ناوه، به‌تایبه‌ت له‌بواری مووشه‌ك و كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆریای باكوور سێزده‌هه‌مین جاره ئه‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه له ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌نجام ده‌دات، كه بووه‌ته نیگه‌رانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن و كۆریای باشوور.
له‌مباره‌یه‌وه، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایگه‌یاند، "ئه‌وله‌ویه‌تی ولاته‌كه‌مان، بره‌ودانه به پرۆگرامه ناووكییه‌كان".
به‌هۆی به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی، كۆریای باكوور، ئه‌م وڵاته كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری و سیاسی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنووره‌كان، نه‌یتوانیووه به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت هاووردهی ده‌ره‌وه بكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كۆریای باكوور په‌نای بردووه‌ته به‌ر گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی ناووكی، له‌وانه دروستكردنی مووشه‌كی بالیستی به‌هێز، كه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییه.