مه‌سرور بارزانی: تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین
"به په‌رۆشم بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه"

K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی 28 - 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "دڵخۆشم كه جارێكی دیكه سه‌ردانی ئیمارات ده‌كه‌م".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "به په‌رۆشم بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه و لووتكه‌ی حكومه‌ته‌كانی جیهان".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، "دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه له كۆڕبه‌ندی وه‌زه باس ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین".
I'm pleased to be back in the UAE to brief investors on opportunities in our energy sector and discuss with the leadership recent regional developments.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) March 25, 2022
Looking forward to #ACEnergyForum and #WorldGovSummit -mb.