زێلێنسكی: پێشڕەوییەکانی رووسیامان وه‌ستاند
"ئەگەر رووسیا بیزانیبایە بەم شێوەیە چاوەڕێمان دەکردن، دڵنیام لەوەی ترسی ئەنجامدانی کارێکی لەم شێوەیان دەبوو"
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتی دەکاتەوە لە ماوەی مانگێکدا توانیویان تەواوی پێشڕەوییەکانی رووسیا بوەستێنن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردووی شەڕ لە وڵاتەکەیدا، رووسیا بێبەزەییانە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانییەکان و جیهانیش سزای توندی بەسەر رووسیادا سەپاندووە و ئێستاش گفتوگۆی سەپاندنی سزای زیاتر دەکرێت.
سەرۆکی ئۆکرانیا راشیگه‌یاند، "ئەمە 30ـیەم رۆژە، "ئەگەر رووسیا بیزانیبایە بەم شێوەیە چاوەڕێمان دەکردن، دڵنیام لەوەی ترسی ئەنجامدانی کارێکی لەم شێوەیان دەبوو".
زێلێنسكی گوتی: "لە ماوەی مانگی رابردوو، تەواوی پێشڕەوییەکانی رووسیامان وەستاند، جیهان سزای توندی بەسەر رووسیا سەپاند و ئێستا گفتوگۆی سەپاندنی سزای زیاتر دەکەن. ده‌شڵێت: "سوپاسی هەر کەسێک دەکەم لەم مانگەدا خەباتی کردووە و هاوكاری ئۆكرانیای كردووه".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتیشی: "سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوا له رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێت".