عێراق.. 4 ژن به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
"راده‌ستی دادگا كران"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، گروپێكی قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌غدا ده‌ستگیر كران، كه پێكهاتوون له چوار ژن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان گروپێكی قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناوچه‌ی كه‌راده‌ی سه‌ر به پارێزگای به‌غدا ده‌ستگیر كران، پێكهاتوون له چوار ژن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدڕاڵ ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان 12 گرام كریستاڵ، بڕێك حه‌شیش، 32 پارچه حه‌بی بێهۆشكه‌ر و چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ی جۆراو جۆری هۆشبه‌ریان له‌لا بوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند، ئه‌و چوار ئافره‌ته قاچاخچییه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌ستی دادگا كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی یاسا سزا بدرێن.
