ئه‌ردۆغان: چه‌ندین براند و كۆمپانیای جیهانی رووسیا جێ ده‌هێڵن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی توركیا له دوای به‌شداریكردن له لووتكه‌ی نائاساییی سه‌رۆك و سه‌رۆك حكومه‌تانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لژیكا ئه‌نجام درا، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا له‌نێو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی په‌یوه‌ندیم ده‌بێت، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش له‌گه‌ڵ پوتن، تێیدا تاوتوێی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌نیا كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا نین، به‌ڵكو چه‌ندین براند و گرووپی كۆمپانیای دیكه‌ی جیهانی رووسیا جێ ده‌هێڵن، گوتیشی: "بێگومان ده‌رگامان به رووی ئه‌وانه‌دا كراوه‌یه كه دێنه وڵاته‌كه‌مان".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، مێشكی ناتۆ نه‌مردووه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی به چالاكترین شێوه رۆڵ له‌ناو ناتۆدا ده‌گێڕێت".