فراكسیۆنی سه‌در: سبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كێ بوێره و كێ ترسنۆكه
"ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌بێت كه كێ له‌گه‌ڵ چاكسازییه و كێ پشتیوانی له گه‌نده‌ڵی ده‌كات.. كێ ئینتیمای بۆ عێراق هه‌یه و كێ وه‌لائی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقه"

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن عه‌زاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێك له باره‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كێ بوێره كێ ترسنۆكه.
عه‌زاری له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سبه‌ی بۆ عێراقییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كێ ژیانی ئه‌وانی ده‌وێت و كێش ده‌یه‌وێت ژیانیان له‌ناوببات، هاوكات ده‌ریشده‌كه‌وێت كێ له‌گه‌ڵ چاكسازییه كێش، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵییه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌رده‌كه‌وێت كێ كه‌سێكی عێراقی ره‌سه‌نه، كێش پاشكۆیه.
وه‌ك عه‌زاری له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه، "عێراقییه‌كان ده‌زانن كه كێ به پاره ده‌كڕدرێت و كێ به عێراق ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، عێراقییه‌كان ده‌زانن كێ وه‌لائی بۆ عێراق هه‌یه و كێش وه‌لائی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، سبه‌ش ژڤانێكی نزیكه".

ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، دانیشتنی كاتژمێر 11:00ی به‌یانی سبه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ته‌رخان ده‌كات.
له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی رابردوو به‌هۆی بایكۆتكردنی زۆرێك له كوتله سیاسییه‌كان و ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته و راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، كه پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌یتوانی سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵبژێرێت.
H.B