پوتن: لە وڵاتانی رۆژئاوا هەڵمەتی رەتکردنەوەی رووسیا دەستی پێکردووە
"ئهوهی نازییهكان بهر له 90 ساڵ كردیان، ئهمڕۆ دووبارهی دهكهنهوه"

K24- ههولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لە وڵاتانی رۆژئاوا هەڵمەتی رەتکردنەوەی رووسیا دەستی پێکردووە و رێگەیان نەداوە چەند هونەرمەندێکی رووسی بەشداری له کۆنسێرتێکدا بکەن.
پۆتن گوتی: 90 ساڵ لەمەوبەریش نازییەکان هەڵمەتی لەناوبردنی و سووتاندنی کتێبیان دەستپێکرد، ئێساش هەمانشت دووبارە دەبێتەوە.
سهرۆكی رووسیا له درێژهی گوتهكانیدا گوتی: ئەمڕۆ رۆژئاواییەکان دەیانەوێت وڵاتێکی هەزار ساڵە رەتبکەنەوە، خەڵکی رووسیا رەتبکەنەوە، من بە دیاریکراوی باسی ئەو سوکایەتیەی ئەوان دەکەم بە هەرشتێك، کە پەیوەندیی بە رووسیاوە هەبێت".
ئاماژهی بهوهشدا، "لە زۆرێك لە وڵاتانی رۆژئاوا ئەم سووکایەتیانە دەبینین. چایکۆڤسکی، شۆستاکۆڤیچ و راچمانینۆڤ لە پۆستەرەکانی کۆنسێرتەکە دانەنراون. بەمشێوازە نووسەرە رووسەکان و کتێبەکانیشیان قەدەغە دەکرێن".
ههروهها دووپاتیكردهوه، "کۆتاجار کە بەمشێوەیە هەڵمەتی لەناوبردنی ئەدەب دەستیپێکرد، نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر بوو لەسەر دەستی نازییەکان و لە ئەڵمانیا. هەمووان ئەو وێنانەیان بیرماوە، کە چۆن کتێبەکانیان دەسووتاند، شتی وا لەو وڵاتی ئێمە روونادات".
H.B