گوته‌بێژی پوتن: كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له گرووپی جی20 زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت
"ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا له‌ناو گرووپی جی20 نییه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین وڵاتانی دیكه‌ی ناو گروپه‌كه چ هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، کردنەدەرەوەی رووسیا لە وڵاتانی گرووپی جی20 زۆر مەترسیدار دەبێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکی رووسیا لەبارەی ئەگەر کردنەده‌ره‌وەی وڵاتەکەی لە گرووپی وڵاتانی جی20 گوتی: جی20 تەنیا ئەمه‌ریکای تێدا نیە و چاوەرێین بزانین وڵاتانی دیکەی ناو گرووپی جی20 چ هەڵوێستێكیان دەبێت.
بیسكۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "هەموو شتێك گۆڕاوە و پێویستی بە رێگە و سیاسەتی نوێیە. زۆرێك دەیانەوێت چاوی خەڵکی لەسەر ئەو راستییە لابدەن، کە ئەمه‌ریکا لە چەندین وڵات لە ناویشیاندا ئۆکرانیا کار لەسەر چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی دەکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "رووسیا هیچ کات رێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی پێشێل نەکردووە. لەبارەی کردنەدەرەوەی رووسیا لە گرووپی جی20، ئێمە هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ بۆچوونی وڵاتانی دیکەی ناو گرووپه‌كه دەکەین".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "هەرچەندە زۆرێك لە وڵاتان بە دەستپێشخەری خۆیان دەستیان بە شەڕێکی ئابووری دژی رووسیا کردووە، بەڵام کردنە دەرەوەی رووسیا لە جی20 زۆر مەترسیدار دەبێت".
H.B