وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كچه قژ زه‌رده چاوكاڵه‌كه‌شی سزادا
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوێی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئیلیزاڤیتا بیسكۆڤ ده‌بێت هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی بلۆك ده‌كات

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر قژ زه‌رده چاوكاڵه نازداره‌كه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پۆتنیشدا سه‌پاند، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به هاوڕێكانی گوتووه: "بێعه‌قڵینه من له خێزانێكی ساده‌وه نه‌ها‌تووم تا سزا بدرێم".
رۆژی 11ی ئادار (مارسی 2022) وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاتێك گوێی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئیلیزاڤیتا بیسكۆڤ، كچی سكرتێری رۆژنامه‌وانی ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا ده‌بێت، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ده‌دوێت، راسته‌وخۆ بڕیار ده‌درێت سزا به‌سه‌ر خۆی و براكه‌یدا بسه‌پێنرێت و هه‌موو موڵك و سه‌روه‌ته‌كه‌ی سڕ ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی پێشوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیسكۆڤی به سه‌رچاوه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی رووسیا و گوته‌بێژی پۆتن وه‌سفكرد، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر دیمیتری بیسكۆڤ، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كرملیندا سه‌پاند.
بیسكۆڤ هه‌وڵده‌دات زیاتر لای جه‌ماوه‌ری وڵاته‌كه‌ی جێی خۆی بكاته‌وه و زیاتر له دوو ده‌یه‌یه له‌و پۆسته‌دایه.
بیسكۆڤ له رۆژی ده‌ستپێكی هێرشی سه‌ر ئۆكرانیاوه هه‌ڵوێستی فه‌رمی به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا راگه‌یاند و گوتی: "له رووی پراكتیكه‌وه، پێویسته ئۆكرانیا ئازادبێت، و له نازییه نوێیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ست و سۆز و بیرۆكه‌ی نازییه‌ت به‌شدارن، پاك بكرێته‌وه"، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بیسكۆڤ له‌كاتێدایه سه‌رۆكی وڵاته‌كه جوله‌كه‌یه.
سایتی ئێن زێد هێرالد له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: " ئیلیزاڤیتا بیسكۆڤ به هه‌موو پێوه‌رێك سه‌ركه‌وتووه، كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ توانیویه‌تی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی په‌یوه‌ندیی و گه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌كی مێژوویی بێت".
ئیلیزاڤیتا بیسكۆڤ بڕوامه‌ی ماسته‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه و تێزی ماسته‌ره‌كه‌شی له‌سه‌ر كاریگه‌ری گروپی فشاری توركیا و ئێران له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
كچه قژ زه‌رده چاوكاڵه‌كه، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا دژی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی به ره‌فتارێكی شێتانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و پێیوایه، رق و كینه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره به‌رامبه‌ر رووسیا.
ئیلیزاڤیتا بیسكۆڤ له تێلیگرام دوای سڕكردنی سه‌روه‌ت سامانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه (شه‌ڕی پوتن دژی ئۆكرانیا بێ هۆ و بێ بیانووه)، نووسیویه‌تی: "به‌ڕای من سزادانی كچه منداڵێكی هه‌رزه‌كار، كه به ماوه‌ی ژیانی كه‌سێتی خۆیدا ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێت خۆی دروست بكات، كارێكی شێتانه‌یه"، هه‌روه‌ها به سایتی ئینسایده‌ری گوتووه: "سه‌باره‌ت به‌خۆم، نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره كه سزا به‌سه‌ر كه‌سێكی 24 ساڵ بسه‌پێنرێت، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه".
كچه قژ زه‌رده چاوكاڵه‌كه‌ی بیسكۆڤ یه‌كێك بوو له ده‌سته‌بژێری رووسیا كه دژی جه‌نگ بوو، له‌كاتژمێری یه‌كه‌می ده‌ستپێكی جه‌نگدا، له رێگه‌ی ئینستگرامه‌كه‌یه‌وه، كه 237 هه‌زار فلۆوه‌ری هه‌یه، به زمانی رووسی نووسیی: "نا بۆ جه‌نگ"، به‌ڵام دوای رۆژێك له پۆسته‌كه، له‌سه‌ر ئینسگرامه‌كه‌ی سڕییه‌وه.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "به‌پێی بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا ئیلیزاڤیتا سوودی له سه‌روه‌ت و سامانی خێزانه‌كه‌ی و پۆستی باوكییه‌وه و له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه چنگی كه‌وتووه".
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "سه‌روه‌ت و سامانی كچه قژزه‌رده چاوكاڵه‌كه لای ده‌سته‌بژێری رۆشنبیری رووسیا جێگه‌ی تێبینییه و پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌كوێوه چنگی كه‌وتووه، كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه‌ته 30 ساڵ".
ته‌نانه‌ت ساڵی 2019 رۆژنامه‌ی گاردیان سه‌روه‌ت و سامانی ژنه‌كه‌ی دیمیتری بیسكۆڤ، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كرملینی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، سامانه‌كه‌ی سه‌رووی 10 ملیۆن دۆلاره، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئه‌ویشی گرتووه‌ته‌وه، تاتیانا نافكا، خێزانی دیمیتری بیسكۆڤ سه‌ماكه‌ری سه‌رسه‌هۆڵه و له‌ئۆڵۆمپیادی 2006، میدالیای ئاڵتوونیی به‌ده‌ستهێناوه به‌ر له‌وه‌ی ساڵی 2015 ببێته ژنی دیمیتری بیسكۆڤ.



H.B