ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیداری كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی ده‌كات له دوبه‌ی، میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش به گرنگییه‌وه به‌شداریكردنه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌شداریكردنه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میدیا عه‌ره‌بی و وڵاتانی كه‌نداو ده‌نگدانه‌وه‌ی درووستكردووه و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك به گرنگییه‌وه باسی سه‌ردانه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان، كه له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی ئه‌نجامی داوه.
رۆژنامه‌ی خه‌لیج
رۆژنامه‌ی "خه‌لیج" له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مدا دوو راپۆرتی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئیمارات خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان دیدارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن را‌شد، حاكمی دوبه‌ی و جێگری سه‌رۆكی ئیمارات، راپۆرتی دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌زموونی شارقه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ سوڵتان بن محەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە بووه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئیتیحاد-ی ئیماراتی
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، به گرنگییه‌وه له رۆژنامه‌ی ئه‌لئیتیحاد-ی ئیماراتی باس كراوه، رۆژنامه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا نووسیویه‌تی: "ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به دوو راپۆرتی جیا، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن را‌شد، حاكمی دوبه‌ی و دواتر له‌گه‌ڵ شێخ سوڵتان بن محەد ئەلقاسم-ی حاکمی میرنشینی شاریقە خستووه‌ته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئیتیحاد-ی ئیماراتی گرنگی به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه و له راپۆرتێكی دیكه‌دا له ناوونیشانه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "پێشوازی له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا"، له ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه كراوه، شێخ سعود بن سەقر ئەلقاسمی، حاکمی میرنشینی (رەئس ئەلخەیمە-رأس الخیمة) تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات و به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهانی، هه‌ر یه‌ك له ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی و د.ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری ده‌كه‌ن.
تۆڕی هه‌واڵی عه‌ره‌بی
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات، "تۆڕی هه‌واڵی عه‌ره‌بی" ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئیمارات سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی دوبه‌ی ده‌كات.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات و به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه، سایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به گرنگییه‌وه گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تیان رووماڵكردووه، به‌تایبه‌ت دیداریان له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی.
سایتی ئه‌لبه‌یانی ئیماراتی به گرنگییه‌وه رووماڵی گه‌شته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به‌تایبه‌ت دیداری به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی.