رووسیا: پوتن ئامادەیە لەگەڵ زیلینسکی کۆببێتەوە

"مەرج ئەوەیە ئامادەکاری باش بۆ کۆبوونەوەکە بکرێت"

ڤلادیمێر پوتن - ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی
ڤلادیمێر پوتن - ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی

K24 – هەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتن، لاری نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، بەڵام مەرجی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/3/2022، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مۆسکۆ رایگەیاند "ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی رووسیا لاری لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، بەڵام بەو مەرجەی ئامادەکاری باش بکرێت، بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر شاندی رووسیا و ئۆکرانیا، بۆ وەستاندنی شەڕ چەند گەڕێکی دانوستانیان کردووە، بەڵام گفتوگۆکانیان بێ ئەنجام بووە.

لە 24/2/2022، سوپای رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، تائێستا چەند شار و ناوچەیەکی ئۆکرانیا کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی رووسیا. بەرپرسانی کیێڤ دەڵێن، توانیویانە مۆسکۆ لە پێشڕەوییەکان بوەستێنن.

Fly Erbil Advertisment