بۆ یه‌كه‌مینجاره داعش به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند
"كوژرا و بریندار هه‌بوون"

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چه‌كدارانی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند، كه بووه هۆی كوژرانی دوو پۆلیس و برینداربوونی ژماره‌یه‌كه‌ی دیكه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری ئیسرائیل راگه‌یاند، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پۆلیس.
داعش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكرای ده‌كات، له رێگه‌ی هێرشكردن و كرده‌ی خۆكوژی دوو پۆلیسی ئیسرائیلی له شه‌قامی "هه‌ربه‌ت"ـی شاری سه‌موئێل كوژران.
داعش ئاماژه به‌وه ده‌دات، جیا له كوژرانی دوو پۆلیس، 10ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بۆ یه‌كه‌مینجاره له داوای ده‌ركه‌وتنیان، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، مه‌غریب، میسر، به‌حره‌ین و ئیمارات راگه‌یاند.