وه‌زیری ته‌ندروستی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ڤاكسینه‌وه ده‌ركرد
له سه‌ری مانگه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، هەر گەشتیارێک هەڵگری کارتی ڤاکسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا PCR نابێت.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەگەر گه‌شتیار کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:
لە رێکەوتی 1 نیسان 2022
بڕیاری نوێی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا
بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.
هەر گەشتیارێک هەڵگری کارتی ڤاکسین ڤیزا بێت، پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا PCR نابێت نە لەکاتی دەرچوون نە لەکاتی هاتنەوەی لە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوریەکان. ئەگەر کارتی ڤاکسین ڤیزای نەبێت پێویستە پشکنینی PCR بکات.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
28 ئازار 2022