ته‌رمی 5 هه‌زار كه‌س له ماریۆپۆل نێژران
"به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه كوژراون"

K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرای ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا، 5 هه‌زار كه‌س به‌هۆی جه‌نگه‌وه له شاری ماریۆپۆل كوژراون.
تیتیانا لۆماكینا، راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له شاری ماریۆپۆل نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س نێژران، به‌هۆی مانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، ره‌نگه ژماره‌ی كوژراوان بگاته 10 هه‌زار كه‌س.
میدیا رۆژئاواییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، نزیكه‌ی 160 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه رێگریان لێكراوه بچنه ده‌ره‌وه، كه پێویستیان به نان و ئاو و ده‌رمان هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، بارودۆخی ماریۆپۆل كه‌وتووه‌ته ناو كاره‌ساته‌وه، هێرشه‌كانی رووسیا له رێگه‌ی ئاسمان، زه‌وی، ده‌ریا و زه‌ریا وای له‌و شاره كردووه ببێت به خۆڵه‌مێش كه 450 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژیا.