قۆناغی شەشەمی منحەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت
لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە منحەکە وەردەگرن بڵاوکرایەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیستی ناوی قۆناغی شەشەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوکردەوە.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، بە فەرمانی ژمارە (463) لە رێکەوتی 27/3/2022 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (139 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی دیکەیان نییە وەک قۆناغی شەشەم، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی راگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
1ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3- ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى دیکەیان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كە منحەى زيندانى سياسى وەرناگرن به ڵكو موچەکەی دیکەیان هەڵدەبژێرن.

.jpeg)

