كوه‌یت دژی ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه
ئه‌و كێڵگه‌یه كوه‌یتی و سعوودییه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، ئه‌حمه‌د ناسر ئه‌لمحه‌مه‌د ئه‌لسوباح، رایگه‌یاند، ئێران هیچ مافێكی له‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی "ئارش/ ئه‌لدوڕه" نییه و ئه‌و كێڵگه‌یه كوه‌یتی و سعوودییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت گوتیشی: ئێران لایه‌نێكی به‌شدار نییه له كێڵگه‌ی ئهلدوڕهی كوه‌یتی و ئه‌و كێڵگه‌یه تایبه‌ته به كوه‌یت و سعوودییه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه ته‌نیا كوه‌یت و سعوودییه‌ن بۆیان هه‌یه له‌و كێڵگه‌یه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و هه‌ردوو وڵاتیش له‌و باره‌یه‌وه رێككه‌وتوون.
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاندبوو، كێڵگه‌ی "ئارش/ ئه‌لدوڕه" هاوبه‌شه له نێوان ئێران و سعوودییه و كوهیتدا و ئێران مافی به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگهیهوه هه‌یه.
هه‌فته‌ی رابردوو، دامه‌زراوه‌ی پترۆڵی كوه‌یت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، پڕۆژه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌سته بۆ پێشخستنی كێڵگه‌كه و له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت رۆژانه ملیارێك پێی سێجا غازی سرووشتی به‌رهه‌م بهێنرێت و هه‌روه‌ها 84 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌شی لێوه هه‌نارده بكرێت.