نایف كوردستانیی: یه‌كێتی و كه‌سێكی حه‌شدی وه‌لائی ئه‌و هه‌ڵه‌یان پێ‌كردم
K24 – هه‌ولێر:
نایف كوردستانی، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی له دژی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه له عێراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و چه‌ند كه‌سێكی حه‌شدی وه‌لائی بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك فشاریان له‌سه‌ر درووست كردم تا ئه‌و تویته بكه‌م.
نایف كوردستانیی له سه‌ره‌تای تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا خۆی ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت: ناوم نایف جه‌ردۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، له دایكبووی 1982ی ناحیه‌ی زوممار له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ری مووسڵم و زانكۆی مووسڵم ته‌واو كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له 27ی ئازاردا من تویتێكم كرد و نووسیم: "من له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی عه‌ره‌بیم، نه‌ك.."، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه من ئه‌و تویته‌م له كاردانه‌وه‌م له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌به‌ر سێ هۆكار.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كان ده‌ڵێت: یه‌كه‌م: من له هه‌ڵبژاردنی 2018 كاندید بووم و شكستم هێنا. دووه‌میان: من له زانكۆی مووسڵ له كاره ئه‌كادیمییه‌كه‌م دوورخرامه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی تائیفیه‌ت تۆمه‌تبار كرام و پارتی دیموكراتی كوردستان پشتی نه‌گرتم. سێیه‌میشیان هه‌ندێك به‌رپرس منیان په‌راوێز خست و له ئه‌نجامی ئه‌و فشاره ده‌روونییه‌ی له‌سه‌رم درووست بوو، هه‌ندێك كه‌س لێم نزیك كه‌وتنه‌وه له‌وانه ئه‌بو ئه‌دهه‌م، له به‌غدا و شێخ محه‌مه‌د ئه‌لته‌میمی له حه‌شدی وه‌لائی كه به ناوی "ابن حشد المقاوم" شت بڵاوده‌كاته‌وه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش، كه فشاریان له‌سه‌ر درووست كردم.
گوتیشی: له یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له "له‌یلا رێكانی" ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و "لیوا ده‌حام ئیبراهیم" جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له نه‌ینه‌وا و "ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم" به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی زوممار له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و "فارس حسێن عومه‌ر" به‌رپرسی كۆمیته‌ی "ئه‌لعه‌یاضیه"، كه له كافتریای "لۆكا" له گه‌ڕه‌كی "ته‌ناهی" دهۆك یه‌كمان بینی و من دوو مامم به ناوه‌كانی "حازم ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن و رافد ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن" له‌گه‌ڵ بوو.
ئه‌وه‌شی گوت: دوای چه‌ند مانگێك هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌بو ئه‌دهه‌م، فشاریان له‌سه‌رم زۆرتر كرد و دواپه‌یوه‌ندیش "فارس حسێن عومه‌ر" په‌یوه‌ندی پێوه كردم و داوایان ده‌كرد و فشاریان ده‌كرد، كه سوكایه‌تی به مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا بكه‌م.
نایف كوردستانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وان فشاره‌كانیان له‌سه‌ر من بۆ ئه‌وه بوو، په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و شیعه تێك بده‌ن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و دوو هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له سه‌در و حه‌لبووسی تێك بده‌ن و كێشه و ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و خودی ئه‌بو ئه‌دهه‌م به‌رده‌وام به منی ده‌وت ده‌بێت به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆمار بێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، نایف كوردستانیی په‌شیمانی خۆی له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و داوای لێبوردن له مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له عێراق ده‌كات.