د. هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ: هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته به‌شێك له ئاسایشی وزه‌ی جیهان
نه‌خشه‌ی جیوپۆله‌تیكی جیهان ته‌واو گۆڕاوه .. ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه له ئیمارات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی كه‌نداو و ئؤپیك، د. هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ، پسپۆڕ و شاره‌زای بواری وزه گوتی: ئه‌و سه‌ردانه ئاستی پێشوازیكردن له سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاندی یاوه‌ری و ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه و واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كان، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له پێگه‌ی به‌هێزی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ساردنه‌بوونه‌وه‌ی هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كانمانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
د. هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ جه‌ختی له‌سه‌ر گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تیش كرده‌وه، كه له گوتاره‌كه‌یدا له میانه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه له جیهان، گوتی: هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانه و به‌شێكه له ئاسایشی وزه‌ی جیهان.
گوتیشی: له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا رۆژانه ته‌نها 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رووسیا وه‌رده‌گرت و وه‌ستاندنی ئه‌و وه‌رگرتنه بوو به هه‌واڵێكی جیهانی، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه نزیكه‌ی نیو به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌واته ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانه، به‌ڵام پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی گازی سرووشتی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه تۆختر و به‌هێزتر ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مه پلانێكی نوێ نییه كه هه‌رێمی كوردستان تازه هاتبێته ناو هاوكێشه‌یه‌كی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی ببین به جێگره‌وه‌ی لایه‌نێكی دیكه، به‌ڵكو ئه‌مه پلانێكی ستراتیژیی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و تا ئێستاش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی وزه تا چه‌ند ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له جیوپۆڵه‌تیك له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان؟
له‌باره‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه د. هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ گوتی: دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان تا رووخاندنی دیواری به‌رلین هه‌موو جیهان له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ بوو و پاش هێرشه‌كه‌ی رووسیاش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، جیهانێكی نوێ هاتووه‌ته كایه‌وه و جیوپۆڵه‌تیكی وزه و ئاسایشی وزه بۆ هه‌تاهه‌تایه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌میشه‌ییش نه‌بێت، تا 50 ساڵی دیكه كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ر ده‌مێنێت. ئێستا جیهان له‌به‌رده‌م نه‌خشه‌یه‌كی نوێی وزه‌یه، له‌كاتێكیشدا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كاری زۆری له ژێرخانی وزه‌كه‌یدا كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێكی گرنگ و یاریزانێكی به‌هێز له‌و نه‌خشه نوێیه‌ی وزه‌دا، بۆیه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زۆر نایابه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختشیكرده‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان زۆر به ژیرانه و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات و هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هیچ فشارێكی هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆیی له‌سه‌ر به‌رنامه و كارنامه‌كه‌ی سارد نه‌بێته‌وه، چونكه جیهان پێویستی به گازی سرووشتیی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر چۆنێك بێت، رێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و گازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دۆزرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كاره‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه هه‌م رۆڵی له به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و هه‌میش ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وزه له جیهان.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و نه‌خشه نوێیه ژێرخانه‌كه‌ی به‌هێز بكات و له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، د. هاوڕێ مه‌نسووربه‌گ ئاماژه‌ی به‌وه دا، به باوه‌ڕی من ده‌ركردنی بڕیاری دادگای فیدراڵ مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر دوو دیمه‌نی ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون له یه‌ك سیناریۆدا و هه‌ردووكیشان له‌لایه‌ن یه‌ك لایه‌نی هه‌رێمایه‌تییه‌وه ئاراسته‌كران، ئه‌وكات دادگای فیدراڵ هه‌ستی به ترسی ئه‌وه كردبوو، كه خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان ژێرخانێكی به‌هێز بۆ خۆی دروست ده‌كات.. هه‌رێمی كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی راكێشانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌یه له دهۆك و گه‌یه‌شتووه‌ته سنووره‌كانی توركیا، له‌ودیو سنووریش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له‌كاتێكیشدا عێراق به‌ده‌ست نه‌بوونی گازی سرووشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت و ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان ده‌داته ئێران، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌و بڕه گازه بۆ هه‌م هه‌رێمی كوردستان و هه‌میش بۆ عێراق دابین بكات.
گوتیشی: هه‌ندێك هێزی سیاسی له‌ناو عێراق هه‌ن، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كه‌رتی گازی سرووشتی په‌ره‌ی پێ نه‌درێت و هه‌میشه گاز له ئێران هاورده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێكی ملیاره‌ها دۆلاری بۆ ئێران دابین بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له پرسی گازی سرووشتیدا ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات چاڵێنجێكی نێوده‌وڵه‌تی نییه كه بیه‌وێت بیكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یكات، هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌میش بۆ عێراق زۆر پێویسته، چونكه من پێموایه، تا پێداویستی ناوخۆیی دابین نه‌كات، هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه غاز بۆ هیچ وڵاتێكی دیكه هه‌نارده بكات.
H.B