سه‌فین دزه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسمبۆرگ كۆده‌بێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسمبۆرگ: سێیه‌م جاره دێمه هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر پێشكه‌وتووه

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 30ی ئادار/ مارسی 2022 وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ "جان ئەسیلبورن" لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ سەفین دزەیی کۆبووەوە.
جان ئەسیلبورن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسمبۆرگ، به وه‌زیرێكی به ئه‌زموونی وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپایه ناسراوه و ئه‌مه سێیه‌م جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسمبۆرگ چه‌ندین دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لۆکسمبۆرگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جان ئەسیلبورن سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر و چه‌ند شوێنێكی دیكه ده‌كات.
جان ئەسیلبورن، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی، رایگه‌یاند، ئه‌مه سێیه‌م جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، یه‌كه‌مجار له ساڵی 2015 هاتمه هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوومه‌وه.
گوتیشی: "دوێنی له به‌غدا بووم، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كۆبووینه‌وه، هه‌ر كاتێك سه‌ردانی عێراقم كردبێت، پێموایه ده‌بێت سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌م، له هه‌ولێر كاری مه‌زن كراوه، ئه‌و شاره شارێكی مێژووییه، ئاگاداری ئه‌وه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ساڵی 2003ـه‌وه چه‌ند پێشكه‌وتووه و گۆڕانكاری زۆر باش روویانداوه".
له باره‌ی مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆکسمبۆرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیوادارم ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كرایه سه‌ر هه‌ولێر، چیدیكه روونه‌داته‌وه، ئه‌و كاره‌ی ئێرانیش نابێت قبووڵ بكرێت.

