جه‌ی گارنه‌ر: ئه‌گه‌ر رۆڵی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه رژێمه‌كه‌ی سه‌دام نه‌ده‌ڕووخا
"له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باوه‌ڕیان به عێراقێكی یه‌كگرتوو نییه، پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاراسته‌یه بێت كه 19 ساڵه له عێراق هه‌ڵه ده‌كات"

K24- هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سیمنارێكدا كه زانكۆی كوردستان بۆ جه‌ی گارنه‌ر، یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی عێراق له دوای ئازادكردنی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2003، رێكیخستبوو، گارنه‌ر رایگه‌یاند، جیهان به خێرایی ده‌گۆڕێت، بێگومان ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌رفه‌تی زۆری بۆ كورد تێدایه، ئه‌گه‌ر رۆڵی سه‌رۆك بارزانییش نه‌بوایه له ساڵی 2003 سه‌دام نه‌ده‌ڕووخا.
جه‌ی گارنه‌ر، یه‌كه‌مین حاكمی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان پلاتفۆڕمی ئابووری و كولتووری دروست بكات، بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
گارنه‌ر روونیكرده‌وه، ئێوه سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتی باشتان هه‌یه، ئێوه له چه‌قی وزه‌ی دونیان، ئێوه بوونه‌ته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ ناوچه‌كه و وڵاتێكی زۆر جوانتان هه‌یه".
یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی له عێراق دوای رووخانی سه‌دام حوسێن، جه‌ی گارنه‌ر گوتی: "به‌داخه‌وه هه‌واڵه خراپه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ هاوكارییهكتان له ده‌ره‌وه پێ ناگات، ئه‌وان سه‌قامگیرییان له عێراق ده‌وێت، له ئێستادا پێیان باشتره له‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن به كورد، ئێوه‌ی كورد ده‌بێت له‌و سۆنگه‌یه‌وه كاربكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ دروست ببێت، له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌ته‌وه، زیره‌كانه كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن".
گارنه‌ر گوتیشی: "له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو، كاتێك كه توركه‌كان بۆ دابه‌شكردنی كورد رێككه‌وتنیان كرد، یاخود كیسینجه‌ر شۆڕشی ئه‌یلوولی له‌ناو برد، یان له ساڵی 1991 بوش پێی گوتن ده‌گه‌ڕێینه‌وه هاوكاریتان ده‌كه‌ین، نه‌گه‌ڕانه‌وه، له كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌س هاوكاریتانی نه‌كرد، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه باوه‌ڕتان به‌خۆتان هه‌بێت و خۆتان ده‌ستكه‌وت بۆ خۆتان دروست بكه‌ن، واته سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به نه‌خشه رێگایه، كه پێویستی به یه‌كگرتووییه، واته ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
جه‌ی گارنه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به ئامانجه‌كانتان بگه‌ن، ده‌بێت یه‌كگرتوو بن، ده‌بێت سلێمانی و هه‌ولێر یه‌كبگرنه‌وه، له به‌غدا ده‌ستی هێز بن.
هه‌روه‌ها گارنه‌ر گوتی: "ده‌بێت بڕوا و متمانه‌ی ته‌واتان هه‌بێت به‌م ئامانجه‌ی كه ئێوه هه‌تانه، پێویسته سوپایه‌ك هه‌بێت، نابێت پشت به خه‌ڵكی دیكه ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریتان لێبكه‌ن".
گارنه‌ر باسی له‌وه كرد، له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باوه‌ڕیان به عێراقێكی یه‌كگرتوو نییه، پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاراسته‌یه بێت كه 19 ساڵه له عێراق هه‌ڵه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و سیاسه‌ته بگۆڕێت، یاخود واشنتن بگات به‌و تێگه‌یشتنه.
گارنه‌ر له‌باره‌ی رۆڵی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له به‌غدا، له ساڵی 2003 گوتی: "هه‌موومان ده‌زانین رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ر بوو، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن زه‌حمه‌ت بوو، واته ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بوایه رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام رووی نه‌ده‌دا.