له رووداوێكی هاتووچۆدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
"له‌و رێگایه روویداوه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه رایده‌گه‌یه‌نێت، له رێگای كۆیه - هه‌ولێر، له نزیك گوندی گۆمه‌تاڵ له رووداوێكی هاتووچۆ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
محه‌مه‌د ته‌حسین، كارمه‌ندی ئێشكگر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێر، له نزیك گوندی گۆمه‌تاڵ رووداوێكی هاتووچۆ له نێوان هه‌ریه‌ك له ئۆتۆمبێلی جۆری "مازدا و ئه‌تیكۆ" روویدا، كه 5 سه‌رنشینی تیدابوو، 4ـیان گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش برینداره.
ئه‌و ئێشكگره‌ی هاتووچۆی كۆیه روونیكرده‌وه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، یاریزانن.