"سەنگەرەکان قایمتر و تۆکمەتر دەکرێن"
"لەکەم و کوڕیی و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیەی پرسییهوه"

K24- ههولێر:
دوای بڕیاری وەزیری پێشمەرگه بە دووبارە سەنگەرسازی له تەواوی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بونیاتنانەوەی بەشێوەیەکی سەربازیانەی سەردەمی، لەرێگەی هاوکاری و فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم، پڕۆسەی سەنگەرسازی پێشمەرگە بەردەوامە.
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تییدا هاتووه، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی ئەرک و کاری پڕۆسەی سەنگەرسازی، ئەمڕۆ (30ـی ئادار / مارسی 2022) لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، بەیاوەری لیوا عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمهرگه و لیژنەی راسپێردراوی سەنگەرسازی، سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی یەک و دوو، بەسەرکرانهوه.
وهزارهتی پێشمهرگه راشیگهیاند، لەم بەسەرکردنەوەیەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، ستایشی ئەرک و کاری لیژنەی سەنگەرسازی کرد و لەکەم و کوڕیی و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیەی پرسییهوه.
جێگری سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: "ئەم پڕۆسەیە لەپێناو پاراستنی گیانی تاک بەتاکی پێشمەرگە و توندوتۆڵکردنی سەنگەر و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیە، وێڕای ئەوەش وەک بونیادێکە، کە بارتەقای گەورەی و شکۆیی پێشمەرگه بێت".