نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك له عێراق ده‌كات
له‌باره‌ی سزای له سێداره‌دان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له عێراق ده‌كات، پێداچوونه‌وه به یاساكانی تووند و تیژی دژ به خێزان و یاسای تیرۆر بكات.
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "له‌باره‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌تاوانی كووشتنی ژنان به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف، نیگه‌رانین".
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، ژنكوژان له عێراق به ئاسانی لێی ده‌رده‌چن و سزا نادرێن، یاساكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندا نییه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه داوا له عێراق ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ی به یاساكانی توندوتیژی خێزانی بكرێت، به‌و شێوه‌ی كه ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگه جیا نه‌كرێته‌وه، توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌درێت.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، لیژنه‌ی مافی مرۆڤ داوای دڵنیایی له عێراق ده‌كات، به‌و شێوه‌ی یاساكان له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هاوتا بن.
داواشی كرد، پێناسێكی روون بۆ "تیرۆر" له ناو یاسای سزادانی عێراق به روونی وه‌سف بكرێت، سزای له سێداره‌دان له ژێر ناوی "تیرۆر" جێبه‌جێ نه‌كرێت.