زێلێنسكی: ئاشتی له ئه‌ڵماس و وزه‌ی رووسیا به نرختره
سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا: به‌نده‌ره‌كانتان به‌ڕووی رووسیادا دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌چێت نەبێتە تێچووی کۆمەڵکوژییەكانی ئۆکرانیا

K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: بەدیهێنانی ئاشتیەکی هەمیشەیی زۆر لە ئەڵماس و غازی سروشتی رووسیا بە نرخترە و داواشی له وڵاتانی رۆژئاوا كرد، به‌نده‌ره‌كانیان به‌ڕووی رووسیادا دابخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌چێت نەبێتە تێچووی کۆمەڵکوژییەكانی ئۆکرانیا.
سەرۆکی ئۆکرانیا بەردەوامە لە گوتارەکانی بۆ پەرلەمانی وڵاتان، ئه‌مڕۆش لە رێگەی ڤیدیۆ لینکەوە لە دوو گوتاری جیاوازدا سەرۆکی ئۆكرانیا بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەلجیکا و هۆڵەندای کرد و داوای له وڵاتان كرد، واز لە وزەی رووسیا بهێنن و بەندەرەکانیان بەڕووی کەشتیە رووسیەکاندا دابخەن.
زێلێنسكی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا داواى له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، "بەندەرەکانتان بەڕووی کەشیتە رووسیەکاندا دابخەن. پێکەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو وڵاتەی وانەکانی جەنگی جیهانی دووەمی بیرچوونەتەوە رابگرن. هەوڵبدەن، بە زووتریت کات واز لە پشتبەستن بە وزەی روسیا بهێنن، بۆئەوەی ئەو ملیاردها دۆلارە نەبێتە تێچووی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە ئۆکرانیا دەکرێت.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هەندێك کەس هەن، فرۆشتنی ئەڵماسی رووسی بۆیان لە هەموو شتێك گرنگترە، ئاشتی زۆر لە ئەڵماس، نەوت، غاز و لەنگەرگرتنی کەشتیەکانی رووسیا لە بەندەرەکان گرنگترە، بۆیە تکایە هاوکاریمان بکەن."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ رووسیا ئاگربه‌ستی له شاری ماریوپۆلی گه‌مارۆدراو راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی راڕه‌وی مرۆیی بۆ ده‌رچوونی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، به‌ڵام سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته جه‌ختیانكرده‌وه، ئه‌وان باوه‌ڕ به‌هیچ به‌ڵێنێكی رووسیا ناكه‌ن و مۆسكۆ ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی دۆنباس ده‌كات.
H.B