ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی بی 52ی نارده ئاسمانی رووسیا
K24 – ستۆكهۆڵم:
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی رووسیایی له ئاسمانی سوید بینران، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ناووكی نارده سه‌ر رووسیا و له ئاسمانی كالینگراد بینراوه.
له سوید میدیای ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی جۆری (B-52H) كه هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ناووكییه له ئاسمانی كالینگرادی رووسیا سووڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و بۆمبه ناووكییه‌ی فڕۆكه‌كه هه‌ڵیگرتووه، كێشی 31.500 كیلۆگرامه و رۆژنامه‌ی ئافتۆن بلادێدتی سویدیی له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: مانۆڕه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر رووسیا وه‌ڵامێك بووه بۆ خولانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی رووسیا به‌سه‌ر ئاسمانی سویددا.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سوید، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا چوار فڕۆكه‌ی رووسیایی شه‌ڕكه‌ر كه دوانیان هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ناووكیی بوون به ئاسمانیی سویددا سووڕاونه‌ته‌وه.