گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنین واژوو كرا
"ئەمە سەرەتایەکی باشه"

K24- ههولێر:
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومهتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی واژوو کرد و رایگەیاند، "هیوادارین ئەمە سەرەتایەکی باش بێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە".
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، لە رێورەسمێکدا دانا عهبدولكهریم، وهزیری ئاوهدانكردنهوه، واژووی گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی لە هەرێمی کوردستان واژوو کرد، کە کۆمپانیای "کۆنسوڵ ترانسی" ئیسپانی ئەنجامیدهدات.
دانا عەبدولکەریم، رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە گرێبەستی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینمان لەگەڵ کۆمپانیای کۆنسوڵ ترانسی ئیسپانی واژوو کرد، هیوادارین ئەمە سەرەتایەکی باش بێت بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکەین".
لای خۆیەوە، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ رێگاوبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوێکی دیكهی بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان نا و گوتی: "ئەم کۆمپانیا ئیسپانییە شارەزایە لە ئەنجامدانی توێژینەوەی کەڵکی ئابووریی و ئەم گرێبەستەش بۆ ئەوەیە تاوەکو بزانرێت ئەم پڕۆژەیە چ کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ئابووری ھەرێمی کوردستان و لەرووی ژینگەیی و بوارەکانی دیکەوە ھەیە و کۆمەڵێک راپۆرت ئامادە دەکەن".