تاوانه‌كانی توندڕه‌وی به دۆکیومێنت ده‌كرێن
كه‌ربه‌لا.. به به‌شداری توێژه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو

K24 - هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی بهدۆكیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق، به به‌شداری 17 توێژه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ، دیدارێكی زانستی له كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌چوو. دكتۆر سالار تاوگۆزی به كوردستان24ی راگه‌یاند، توانیمان له‌ناو شارێكی عه‌ره‌بی له باشووری عێراق به‌شداری بكه‌ین و باس له تاوانه‌كانی توندڕه‌وی دژ به گه‌لی كوردستان و عێراق بكه‌ین، به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌نفال و كیمیارانكردنی هه‌ڵه‌بجه.
له دیداره زانستییهكهدا توێژه‌ران باسیان له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی داعش له شه‌نگال و چه‌ندین تاوانی ناڕه‌وای دیكه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق و گه‌لی كوردستان كرد.
پێشنیازی چالاككردنی رۆڵی زانكۆ عێراقییه‌كان له بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی و ئه‌نجامدانی دیداری ناوبراو به‌شێوه ساڵانه، به‌شێكی به‌رنامه‌ی دیداره‌كه بوو، ئه‌مه جگه له نووسینی ماسته‌رنامه و دكتۆرانامه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كۆڕ و وۆركشۆپ و كۆنگره‌وه له‌پێناو به دۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی.

17 توێژه‌ری ئه‌كادیمی، كه هاوكات له‌زانكۆكانی (سه‌لاحه‌ددین، كۆیه، چه‌رموو، دهۆك، گه‌رمیان و سلێمانی) مامۆستان، له (27-29/ 3/ 2022) له‌شاری كه‌ربه‌لا، یه‌كه‌م دیداری زانستیی پسپۆڕیی به ناوونیشانی (بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق – ڕێبازه‌كانی، ئامرازه‌كانی، ئاڵنگارییه‌كانی) به‌ڕێوه‌چوو.
دیداره‌كه له‌لایه‌ن (ناوه‌ندی عێراقی بۆ بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی) و (ناوه‌ندی مه‌لای گه‌وره بۆ توێژینه‌وه) به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆ و ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ساز كرابوو، كه ئه‌مانه‌ن:
1- وه‌زاره‌تی دادی عێرقی
2- دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان/ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق
3- دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسیی/ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق
4- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
5- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی و مرۆڤایه‌تی كۆلێژی په‌روه‌ده – زانكۆی دهۆك
6- ناوه‌ندی ئه‌لنه‌هره‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی – راوێژكاریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
7- كورسی یونسكۆ بۆ بنیاتنانی ئاشتی و رێگری له روودانی جینۆساید/ زانكۆی به‌غداد
8- كورسی یونسكۆ بۆ گوتوێژی ئایینه‌كان/ زانكۆی كوفه
9- ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید/ زانكۆی دهۆك
10- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید/ زانكۆی چه‌رموو
11- ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید/ زانكۆی گه‌رمیان.
12- كۆلێژی ئیمام كازم
13- ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی به‌سره كه‌نداوی عه‌ره‌بیی- زانكۆی به‌سره
14- خانه‌ی په‌رتووك و دیكۆمێنتی نیشتیمانیی
15- دامه‌زراوه‌ی ئه‌لوافی بۆ بهدیكۆمێنتكردن
16- ناوه‌ندی بێشكچی بۆ توێژینه‌وه مرۆڤایه‌تییه‌كان – زانكۆی دهۆك
ئامانج له دیداره‌كه ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموونه‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بوو، له‌پێناو بهدۆکیومێنتكردنی ورد و درشتی ئه‌و تاوانانه بوو، كه ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌كانی عێراق كراون، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیی، ئه‌مه جگه له تاووتوێكردنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی له‌میانی بهدۆکیومێنتكردنهكهدا رووبه‌ڕووی توێژه‌ران و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بنه‌وه.

هه‌روه‌ها له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌دا، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش كران، له‌وانه:
1- نه‌خشه‌ی جینۆساید له عێراق، پ. د.سه‌ڵاح ئه‌لجابری – سه‌رۆكی كورسی یونسكۆ بۆ رێگریكردن له روودانی جینۆساید/ زانكۆی به‌غداد
2- جینۆساید له گونده‌كانی ده‌شتی كۆیه – لێكۆڵینه‌وه و بهدۆکیومێنتكردن، پ.د. ڕۆسته‌م سه‌لام عه‌زیز
3- پۆلێنكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێگاكانی چاره‌كردنی له گرتووخانه عێراقییه‌كاندا – گرتووخانه‌ی چاكسازی به‌نموونه
4- ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌دیكۆمێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق (تاوانه‌كانی سپایكه‌ر و گرتووخانه‌ی بادووش به‌نموونه)
5- قوربانیانی كیمابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه- هه‌وڵێكی دۆکیومێنتارانه بۆ شایه‌دحاڵێك، پ.د. هێرش محه‌مه‌د ئه‌مین- زانكۆی سلێمانی
6- گه‌نجان و ڕاهێنانیان له بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یی 2030، پ.ی.د. محه‌مه‌د جه‌بار
7- رۆڵی سیاسه‌تی سزادان بۆ ڕێگریكردن له تاوانه تیرۆریستییه‌كان، پ.ی.د.ئه‌حمه‌د مسته‌فا عه‌لی، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جینۆساید- زانكۆی دهۆك
8- رۆڵی زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له هه‌رێمی كوردستان، پ.ی.د. عه‌بدولڕه‌زاق مه‌حمود ئیبراهیم – زانكۆی دهۆك
9- ئامرازه‌كانی بهدۆکیومێنتكردن لای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان، د. ئه‌حمه‌د جودی ئهلجهڕڕاح- دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان
10- ره‌نگدانه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی له رۆمانی عێراقی هاوچه‌رخدا، د.سالار تاوگۆزی
11- بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و جینۆساید له‌پێناو دووباره نهبوونهوهیاندا، پ.ی.د.هونه‌ر ئه‌مین حه‌سه‌ن، زانكۆی چه‌رموو.
له‌لێدوانێكیدا، توێژه‌ری به‌شداربوو و مامۆستای زانكۆ "د. سالار تاوگۆزی"، به كوردستان24ی راگه‌یاند، "بۆ ئێمه ده‌رفه‌تێكی باش بوو ،(وه‌ك توێژه‌رانی هه‌رێمی كوردستان)، كه توانیمان له‌ناو شارێكی عه‌ره‌بی له باشووری عێراق به‌شداری بكه‌ین و باس له تاوانه‌كانی توندڕه‌وی دژ به گه‌لی كوردستان و عێراق بكه‌ین، به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس، له‌پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌نفال و كیمیارانكردنی هه‌ڵه‌بجه".

گوتیشی: به‌داخه‌وه هێشتا خه‌ڵكانێك هه‌ن، كه جینۆسایدی كوردیان نه‌بیستووه یان بهشێوێنراوی باسه‌كه‌یان پێگه‌شتووه، بۆیه بهدۆکیومێنتكردن بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌باره‌ت به كورد و جینۆسایدكردنی به‌هه‌ڵه گه‌یشتوون به عه‌ره‌ب و هه‌ندێك له نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
سالار تاوگۆزی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه‌ی كورد ده‌بێت له پێناو به‌جیهان ناساندنی دۆزی ره‌وامان و ئه‌و جینۆسایدانه‌ی له‌دژمان كراوه، له‌به‌شداریكردن له وه‌ها دیدارێكی زانستیدا درێخی نه‌كه‌ین.

روونیشیكرده‌وه، ئه‌و توێژه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له یه‌كه‌م دیداری زانستیی پسپۆڕی تایبه‌ت بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی له عێراق به‌شداربوون، رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له گه‌یاندنی زانیاری زانستی و ئاماری ورد سه‌باره‌ت به ژماره و شوێنی قوربانییه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال له‌كوردستان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ كاری هاوبه‌ش له ئاینده‌دا، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانكۆ و ناوه‌ندی توێژینه‌وه به‌ست.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌شدا چه‌ند پێشنیازێك خرانه ڕوو، كه ئه‌مانه بوون:
1- پێویستیی هاوكاری لایه‌نه فه‌رمییه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕ له بهدۆکیومێنتكردنی توندڕه‌وی، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێدانی به‌ڵگه‌كان و ئاسانكاری بۆ پێگه‌یشتنی.
2- چالاككردنی رۆڵی زانكۆ عێراقییه‌كان له بهدۆکیومێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی توندڕه‌وی كه عێراقی پێدا تێپه‌ڕ بووه، ئه‌ویش له رێگه‌ی نووسینی ماسته‌رنامه و دكتۆرانامه و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كۆڕ و وۆركشۆپ و كۆنگره‌وه.
3- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا له ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه و ناوه‌ندانه‌ی دۆکیومێنتیانهكانی توندڕه‌وییان لایه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مای ئه‌رشیفی نیشتیمانی تایبه‌ت به توندوتیژی.
4- ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی تایبه‌ت به بهدۆکیومێنتكردنی تاوانه‌كانی توندڕه‌وی.
5- ئه‌نجامدانی چه‌ند پێشبڕكێیه‌ك، وه‌ك پێشبڕكێی باشترین دانراو له‌بواری بهدۆکیومێنتكردن و باشترین فیلم و باشترین وێنه‌ی فۆتۆگرافی و باشترین تابلۆی هونه‌ریی.
6- دیداره‌كه ببێته دیارێكی ساڵانه و هاوكات له‌گه‌ڵ بۆنه جیهانییه‌كانی دژ به توندڕه‌وی ئه‌نجام بدرێت.