له كهركووك.. كادیرێكی یەكێتی كوژرا
"لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەسەر رووداوەكە دەستی پێكردووە"
K24 - كەركووك
كەمێك بەر لە ئێستا لە گەڕەكی پەنجا عەلی له شاری كەركووك لە لایەن ماتۆڕسوارێكەوە دەستڕێژی گولـله لە كادیرێكی یەكێتی بەناوی "ڕێبوار محەممەد" كرا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی بۆ كوردستان24 ناوبراو لە نێو ئۆتۆمبێلێك بووە و ماتۆڕسوارەكەش بەدەمانچە لەتەنیشتییەوە تێپەڕیووە و چەند فیشەكێكی ئاراستەكردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئهو سهرچاوه گوتیشی، لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەسەر رووداوەكە دەستی پێكردووە.