بۆچی به زۆربه‌ی ملیاردێره رووسه‌كان ده‌وترێت "ئۆلیگاریشی"؟
جیاوازی چییه له‌نێوان ملیاردێره ئاساییه‌كان و ئۆلیگاریشه‌كان؟
K24- مینیسۆتا:
به‌شی زۆری ئه‌و سزایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه خراونه‌ته سه‌ر رووسیا، ئامانجه‌كه‌ی پێكانی هه‌ندێك له‌و كه‌سه ملیاردێرانه‌ی وڵاته‌كه‌ن كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیاوه هه‌یه كه به ئۆلیگاریشییه نوێیه‌كان ناسراون.
ئه‌مانه كۆمپانیای نه‌وت و پیشه‌سازی ستیل، یه‌ختی گه‌وره، یانه‌ی وه‌رزشی، كه‌ناڵی میدیا و كه‌رتی خانووبه‌ره‌ی قه‌شه‌نگ و زه‌به‌لاح و ده‌گمه‌نیان هه‌یه، ئه‌م مووڵكانه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه پێكه‌وه‌نراون بۆیه ئامانجی سه‌ره‌كین لای تیمی بایدن، هه‌روه‌ك له شه‌وی 1ی ئادار (مارسی 2022) له یه‌كه‌م وتاری (Union address)دا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له به ئامانجگرتنی ئه‌مانه كرده‌وه.
بایدن به ئاشكرا وتی: "به ئۆلیگاریشییه رووسه‌كان و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ڵێم كه له‌سایه‌ی ئه‌م رژێمه توندوتیژه ملیاره‌ها دۆلارتان كۆكردۆته‌وه، (ئیتر له‌وه زیاتر نییه)"، "ئێمه په‌یوه‌ندیمان كردووه به هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی یه‌خت و ڤێلا و باڵه‌خانه ده‌گمه‌ن و فڕۆكه تایبه‌ته‌كانتاندا، ئێمه به‌ڕێوه‌ین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتنه نامه‌شروعه"، ئه‌و وه‌های وت.
بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 2018 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشنیاری ئاماده‌كردنی لیستێكی كرد كه 96 ئۆلیگاریشی له‌خۆگرتبوو كه تا راده‌یه‌ك هاوجێ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته‌ی گۆڤاری فۆربس بۆ ملیاردێره‌كانی رووسیا بڵاویكردبۆوه.
به‌ڵام جیاوازی چییه له‌نێوان ملیاردێره ئاساییه‌كان و ئۆلیگاریشه‌كان؟
نازناوی ئۆلیگاریشی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه گه‌ڕایه‌وه نێو رووسیا كاتێك كه یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شا، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمۆنیزم دامه‌رزابوو هه‌موو كه‌رته‌كانی كاره‌با، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و... هتد، موڵكی ده‌وڵه‌ت بوو، كه‌رتی گشتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تدا بوو.
كاتێك یه‌كێتی سۆڤییه‌ت رووخا، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی توند له هه‌ندێك شوێن له‌سه‌رخانی پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌دا، ململانێی له‌سه‌ر ده‌كرا، هه‌ندێك له سیاسییه‌كان كێبڕكێیان بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهات به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێویست بێت.
له‌ئه‌نجامدا خاوه‌ن كار (بزنس)ی نوێ په‌یدابوو كه تێكڕایان سامانێكی زۆریان گردكرده‌وه، تا له كۆتایدا پێویستی كرد، شانبه‌شانی بۆرس یه‌لسن كه ئه‌وكات سه‌رۆكی رووسیا بوو له‌ساڵی 1991، ده‌ستوه‌رده‌نه كاره‌كانی حكومه‌ته‌وه.
ئه‌م دۆخه وایكرد كه ئۆلیگاریشی دروستبێت، كه بریتییه له سیستمی حكومه‌تێك كه به ده‌ست گروپێكی بچوكی خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه بێت.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه ڤلادیمێر پوتن ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست له‌ساڵی 2000، حكومه‌تی رووسیا له‌لایه‌ن به‌شێك له ئۆلیگاریشییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا.
پوتن كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه بچێته سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵات و ئۆلیگاری له سیاسه‌ت جیاكاته‌وه.
له‌وكاته‌دا كه پوتین پاڵپشتی یه‌لسن-ی ده‌كرد، گه‌لی رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌ده‌ست ئۆلیگاریشییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌یناڵاند، پوتن به‌ڵێنیدا وه‌ك توێژێك بیانهێڵته‌وه، به‌ڵام له سیاسه‌تدا نه‌بن، دوو كه‌س له‌وانه‌ش (ڤلادیمێر جوسیسكی و بۆریس بیریزۆڤسكی) كه ته‌واوی سه‌رمایه‌كانیان له میدیادا بۆ ره‌خنه‌گرتن ته‌رخانكردبوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ته‌مموز (یۆلیۆی 2000) له كریملن، پوتن له‌گه‌ڵ 21 ئۆلیگاریشدا كۆبۆوه و یاسایه‌كی ده‌ركرد بۆیان كه وه‌ك سه‌رمایه‌داری ئۆلیگا بمێننه‌وه، به‌ڵام نابێت سیاسه‌ت بكه‌ن و وه‌ك توێژێكی كۆمه‌ڵگه هێشتنییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره كاره‌كه‌ی خراپتر كرد، به تێپه‌ڕبوونی كات هه‌موو ئۆلیگاریشییه‌كان پێیه‌كان له‌ناو كاره‌كانیان و پێیه‌كیان لای پوتین و كرملین بوو.(بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه زه واشنتۆن پۆست-ی 2002).
به‌شێك له رووسه‌كان له‌سه‌رده‌می یه‌ڵسن زیاتر مۆڵك و سه‌روه‌تیان كۆكردۆته‌وه وه‌ك له سه‌رده‌می پوتن، به‌ڵام پوتن هاوشه‌ریك و سوودمه‌نتر بووه وه‌ك له یه‌ڵسن له‌كاتی خۆی.
رووسیا، 10 ئۆلیگاریشی تێدایه كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان به 186 ملیار دۆلار زیاتر ده‌خه‌مه‌ڵێنرێت و 38 ملیار زیانیان پێده‌گات به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوورییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ریاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه داگیركارییه‌ی رووسیا به‌رپای كردووه دژی ئۆكرانیا.
ئه‌و 10 ئۆلیگاریشییه ئه‌مانه‌ن: (ڤلادیمێر پۆتانیان سه‌رمایه‌كه‌ی 25.9 ملیار دۆلار، لیوناید ماخیلسۆن سه‌رمایه‌كه‌ی 22.6 ملیار دۆلار، ئه‌لێكس مۆرداشۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 22.5 ملیار دۆلار، ڤلادیمێر لاسان سه‌رمایه‌كه‌ی 21.6 ملیار دۆلار، ئالیشێر عوسمانۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 19 ملیار دۆلاره، ئه‌ندری میلنیچینكۆ سه‌رمایه‌كه‌ی 16.7 ملیار دۆلار، ڤیكتۆر ڤیكسلیبرگ سه‌رمایه‌كه‌ی 16.7 ملیار دۆلاره، رۆمان ئیبراهیمۆڤیچ سه‌رمایه‌كه‌ی 14.1 ملیار دۆلار، میخایل برۆخرۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 13.8 ملیار دۆلار، سوله‌یمان كه‌ریمۆڤ سه‌رمایه‌كه‌ی 11.8 ملیار دۆلاره).
به‌ڵام ئه‌مانه نه‌ك به‌شێكن له كریملن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پوتن شه‌و و رۆژ پێكه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه، كاسرین بیلتۆن له كتێبی (جه‌ماوه‌ری پوتین: چۆن KGB روسیا ئاماده‌ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خۆرئاوا) كه له ساڵی 2020 چاپیكردووه، نوسیویه‌تی: "هه‌موو ئه‌و ملیاردێره ئۆلیگاریشییانه هاوپشكی پوتین بوون له سان پترسبۆرگ كاتێك كه وه‌ك ئه‌فسه‌ری KGB كاریده‌كرد".
ئێستا پوتن ئۆلیگاریشییه نوێیه‌كانی له‌لوتكه‌ی هه‌ره‌می ستراتیژی بۆ ئابووری دایناوه له‌ژێر ناوی (Kremlin Inc.).
له‌ماوه‌ی ساڵانی 2000 تا 2010ش ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆلیگاریشییه‌كانی سه‌رده‌می هاوڕێیه‌تی پوتن له‌لایه‌ن پوتین خۆیه‌وه دوورخرانه‌وه و ته‌نانه‌ت تێیاندا زیندانی كرا، یان به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵاتن و رووسیایان جێهێشت، به‌ڵام زۆریشیان مانه‌وه و ملكه‌چی بڕیاره‌كانی پوتن بوون، هه‌رچه‌نده له دواهه‌مین به‌یاننامه‌دا ئه‌وان ئیدانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین ره‌خنه له پوتن بگرن و ئیدانه‌ی بكه‌ن، چونكه هه‌روه‌ك تۆماس فریدمان به سایتی بلۆمبێرگ، ده‌ڵێت: "هه‌ر وشه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پوتن باسكرێت ئه‌وه جۆرێكه له خۆكوژی".