"رووسیا زیاتر له 300 هاووڵاتیی ئۆكرانی له باكووری كیێڤ گوللـه‌باران ده‌كات"
"نابێت له‌مه‌ودوا ته‌نها یه‌ك عانه‌ش بچێته رووسیا، ئه‌و سامانه خوێناوییه و بۆ سه‌ربڕینی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنرێت"

K24- هه‌ولێر:
ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ شۆكبوونی خۆی به بینینی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی بوچای له باكووری رۆژئاوای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به "تاوانێكی دڕندانه‌ی جه‌نگ "یی وه‌سفكرد.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كه‌ن، كلیچكۆ به رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانیی راگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له بوچا و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری كیێڤ روویداوه، جگه له جینۆساید ناتوانرێت هیچ وه‌سفێكی دیكه‌ی بۆ بكرێت".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سۆشێیتیدپرێس، تیمی ئاژانسه‌كه‌یان ته‌رمی 9 كه‌سیان بینیوه، كه شوێنه‌واری گوللـه‌یان به‌سه‌ر لاشهكانیانهوه دیاره و پێده‌چێت به‌مه‌به‌ست كوژرابن و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دوو له‌و ته‌رمانه ده‌سته‌كانیان له پشته‌وه به‌سترابوون و سه‌رجه‌میشیان جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ربووه و سێ له ته‌رمه‌كانیش له كه‌مه‌ر به‌سه‌ره‌وه هیچ جلێكیان له‌به‌ر نه‌بووه، له‌سه‌ر سینگی یه‌كێكیان شوێنه‌واری گوللـه هه‌بوو، كه پێده‌چوو زۆر له نزیكه‌وه لێیدرابێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ئاژانسه ته‌نها باسی 9 كه‌س له‌و قوربانیانه‌ی كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ و میدیاكانی ئۆكرانیا جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر له 300 كه‌س ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌و "كۆمه‌ڵكوژیانه"ـدا بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆییش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا ته‌رمی سه‌دان كه‌س نیشانده‌درێن و ده‌گوترێت، له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه "جینۆساید" كراون.
هه‌روه‌ها كلیچكۆ گوتی: ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی "تاوانی دڕندانه‌ی جه‌نگ" و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و هاووڵاتییانه به ده‌ستبه‌ستراوی گوللـه‌باران كراون".
سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ داواشی له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیای كرد، ده‌ستبه‌جێ هاورده‌كردنی غازی رووسیا رابگرن.
گوتیشی: "من داوایه‌ك به تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م، كه ده‌كرێت لێره ته‌نها ئه‌نجامێك دروست بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نابێت له‌مه‌ودوا ته‌نها یه‌ك عانه‌ش بچێته رووسیا، ئه‌و سامانه خوێناوییه و بۆ سه‌ربڕینی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنرێت. پێویسته ده‌ستبه‌جێ قه‌ده‌غه‌ی كڕین له‌سه‌ر غازی رووسیا دابنرێت".
H.B