ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێك ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات
نیگەرانین کە دەبینین هەندێ لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەم مانگەدا بابەتی زۆر هەستیاری ئاینی دەكەنە تەوەرەی بەرنامەكانیان

K24 – هه‌ولێر:
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: لە ئێستادا ئێمە لە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆز داین و زۆرینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان موسوڵمانن و ئەم مانگە تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ موسوڵمانان و هەم بۆ پێكهاتەكانی دیكەش. ئەمەش بە هۆی ئەو كلتووری پێكەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە، نیگەرانین کە دەبینین هەندێ لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەم مانگەدا بابەتی زۆر هەستیاری ئاینی دەكەنە تەوەرەی بەرنامەكانیان و رەنگە زۆر جار كەسانی ناپسپۆڕ قسەی لەسەر بكەن و كاریگەری نەرێنی لە سەر دۆخی پێكەوەژیانی ئاینی هەبێت لە كوردستان.
هه‌روه‌ها هاتووه: داواكارین لە كەناڵەكانی راگەیاندن كە بەرنامە ئایینیەكانیان بە جۆرێك بێت كە بچێتە خزمەتی پێكەوەژیانی گەلانی كوردستان و قوڵكردنەوەی خۆشەویستی لە نێوانیان، بە گرنگ دەزانین خۆیان لە بابەتی هەستیاری ئایینی كە خزمەتی پڕۆسەكە ناكات بە دوور بگرن.