دوای رزگارکردنی چه‌ند شارێكی ئۆكرانیا په‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌كانی رووسیا هه‌ڵدرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: چەندین بەڵگەیان لە شارە رزگارکراوەکانی ئۆکرانیاوە دەستکەوتووە کە دەسەلمێنن، تاوانی جەنگ لەلایەن سوپای روسیاوە بەرامبەر خەڵکی ئۆکرانیا ئەنجامدراوە. ئەو راوێژکارەی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێ: ئەوەی لە شارەکانی ئێرپین، بووچا و هۆستۆمیل کراوە تەنیا لە فیلمە ترسناکەکاندا هەبووە.
ئۆلێکسێی ئەرێستۆڤیچ، راوێژکاری ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتیكرده‌وه، "لە 39ـەمین رۆژی بەردەوامی داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا، ئەم راگەێندراوە بۆ سەرنجراکێشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ ئەو تاوانانەی جەنگ، کە سوپای روسیا لە بوچا، ئێرپن و هۆستۆمیل ئەنجامیانداون".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای رزگارکردنی ئەو شارانە، چەندین تاوانی قێزەوه‌ن پەردەیان لەسەر هەڵدرایه‌وه، کە تەنیا لە فیلمە ترسناکەکاندا بوونیان هەبووە".
ئاشكراشیكرد، "سوپای رووسیا دەستدرێژی سێکسیی کردووتە سەر ژنان و دواتر سوتاندوویانن، بەرپرسانی حکومەت، مندڵ، گەورە، ژن و پیاویان کوشتوون، زۆربەیان دەستیان بەستراوەتەوە و لە پشتەوە گوللـە بەسەریانەوە نراوە".
گوتیشی: "جیا لەوەش سوپای روسیا دزی و تاڵانیەکی زۆری کردووە، زێڕ و کەلوپەلی بەنرخیان دزیوە. هەموو ئەم بابەتانە لەلایەن داواکاری گشتیی ئۆکرانیا و دادگای نێودەوڵەتی تاوانەوە دەبێ لەبەرچاو بگیرێن".
هه‌ر ئه‌مڕۆش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئۆكرانیا نیشان ده‌درێن، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شارێكی ده‌وروبه‌ری كیێڤ كه‌وتوون و ژماره‌یان به زیاتر له 300 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه گوللـه‌باران كراون، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ هاته ده‌نگ.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاتان بەتوندی ئیدانەی ئه‌و کۆمەڵکوژیه ده‌كه‌ن و داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
H.B