تاڵیبان چاندنی خه‌شخاشی قه‌ده‌غه كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌میری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (3ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاندنی خه‌شخاش و ئه‌فیوونی ده‌ركرد.
له بڕیاره نوێیه‌كه‌دا هۆشداری دراوه، كه حكومه‌تی ئیماره‌تی ئیسلامی به توندی رێكاری پێویست دژی هه‌ر جووتیارێك ده‌گرێته به‌ر، كه ئه‌و به‌رهه‌مه یاساغكراوانه ده‌چێنێت.
ئه‌فغانستان، گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری خه‌شخاشه له جیهاندا و له‌و به‌رهه‌مه هیرۆیین درووست ده‌كرێت.
هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده، رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئه‌مڕۆ له مه‌رسوومێكدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌فغانییه‌كان له ئێستاوه بزانن چاندن و به‌رهه‌مهێنانی خه‌شخاش له ته‌واوی وڵات‌دا قه‌ده‌غه‌یه.
مه‌رسوومه‌كه له لایه‌ن گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان و دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان و به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌كه خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها له مه‌رسوومه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك پێچه‌وانه ره‌فتار بكات، ده‌ستبه‌جێ كێڵگه‌كه‌ی تێك ده‌درێت و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، تاڵیبان به‌و مادده هۆشبه‌ره قه‌ده‌غه بكات، پێشتریش له ساڵی 2000دا قه‌ده‌غه‌ی كرد، به‌ڵام به هۆی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و چوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و وڵاته، په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان درایه‌وه.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، تاڵیبان باجی زۆری خستبووه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ڕواند.
پێشتر وڵاتانی خۆرئاوایی تاڵیبانیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانیی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات، به‌ڵام عه‌بدولسه‌لام حه‌نه‌فی، جێگری دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تیكرده‌وه، له هیچ سه‌رده‌مێكدا ئه‌وان پشتیوانیان له چاندنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كردبێت.
حه‌نه‌فی گوتیشی: ئه‌وه چۆن بوو خه‌شخاش بووه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو جیهان، له كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانیان كردبوو.