ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكان كران
دوو مووشه‌كیان له نزیك ساتره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتنه خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی درووستكراوی ناوخۆیی ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی شاری مووسڵ كران و دوو مووشه‌كیان له نزیك ساتره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وته‌وه.
په‌لاماری مووشه‌كییه‌كه ئامانجی سه‌ربازگه‌ی سوپای توركیا بووه و ئه‌مه دووه‌م جاره له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا هێرشی مووشه‌كی بكرێته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كه، دوو مووشه‌كیان له نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌وجی سێی لیوای 112ی هێزی پێشمه‌رگه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایه‌نێكی چه‌كداری له ناوچه‌كه به‌رپرسیارێتی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ كوردستان24 پشتڕاستیكرده‌وه، 5 مووشه‌ك له ناوچه‌ی تلكێفهوه ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی سوپای توركیا كراون، 3 مووشه‌كیان له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و 2 مووشه‌كیشیان له نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتوون.
هێزێكی فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق، به‌ره‌و ناوچه‌ی تلكێف كه‌وتووه‌ته رێ بۆ گه‌مارۆدانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مووشه‌كه‌كانی لێوه ئاراسته كراوه.
پێشتر گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی وه‌لائیی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، چه‌ندینجاری دیكه مووشه‌كی درووستكراوی ناوخۆییان ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی سوپای توركیا كردووه.
سه‌ربازگه‌ی زێلكان رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، به هه‌مان شێوه هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر، هه‌روه‌ها له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری رابردووش‌دا دووجار مووشه‌كی ئاراسته كرا.