فەرەنساش 35 دیپلۆماتکاری رووسیا دەردەکات
هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره رووسییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه.. ژماره‌ی ده‌ركراوه‌كان گه‌یشته 119 دیپلۆماتكار

K24- هه‌ولێر:
فەرەنساش چووە ریزی ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی بەهۆی تاوانەکانی شارۆچکەی بوچا دیپلۆماتکارە رووسەکان لە وڵاتەکانیان دەردەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە راگەێندراوێکدا ئاشکرای كرد، 35 دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەیان دەردەکه‌ن.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، چالاکی ئەو دیپلۆماتکارانەی رووسیا لەدژی ئاسایشی وڵاتەکەیانە و کاری لەپێشنەی ئەوانیش پاراستنی ئاسایشی خەڵکی فەرەنسایە.
ئەم بڕیارەی فه‌ره‌نساش لەچوارچیوەی ئەو رێکارانەیە، کە یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر رووسیا گرتوویانەتەبەر.
جیالە فەرەنسا، هه‌ریه‌ك له ئەڵمانیا 40 دیپلۆماتکار، بەلجیکا 21، هۆڵەندا 17، ئێرلەندا 4 و چیکیش یەك دیپلۆماتکار و لیتوانیاش باڵیوزی رووسیا لە وڵاتەکەی دەرکرد، به‌مه‌ش تا ئێستا كۆی دیبلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كانی رووسیا له وڵاتانی ئه‌وروپا، ژماره‌یان گه‌یشته 119 كه‌س.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروربه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدرایه‌وه و سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاووڵاتیی گوللـه‌بارانكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نیشان ده‌درێن.
له دوێنێشه‌وه شه‌پۆلێكی ئیدانه‌كردن و ناڕه‌زایه‌تی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه سه‌ریهه‌ڵداوه و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هاته ده‌نگ و وڵاتان بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن لەلایەن سوپای رووسیاوە. داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكیشدا ئۆكرانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی بوچا بۆ سوپای رووسیا درێژ ده‌كات، به‌شێك له وڵاتان ئه‌مه به جینۆساید و به‌شێكی دیكه به تاوانی جه‌نگ و هه‌ندێكیش به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رووسیا تاوانی له‌مجۆره‌یان له بوچا ئه‌نجامنه‌داوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكاندا، ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ شۆكبوونی خۆی به بینینی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی بوچای له باكووری رۆژئاوای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به "تاوانێكی دڕندانه‌ی جه‌نگ"یی وه‌سفكرد.
H.B