پیاوێكی ئه‌ڵمانی 90 جار ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتووه
به‌و كاره‌ی ویستویه‌تی كارتی ڤاكسین بفرۆشێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌ڵمانی، كه ته‌مه‌نی 60 ساڵه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا 90 جار ڤاكسینی دژه كۆرۆنای وه‌رگرتووه، به‌و مه‌به‌سته‌ی به ژماره‌ی ڤاكسینی راسته‌قینه، كارتی ڤاكسین بفرۆشێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی ڤاكسینیان له‌و پیاوه كڕیوه، نه‌یانویستووه ڤاكسین له‌خۆیان بده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كۆتوبه‌ندی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن و سه‌ردانی شوێنی دیكه، ئه‌و كارته‌یان به‌كارهێناوه.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ئه‌ڵمانیا كۆتوبه‌ندی كۆرۆنای رانه‌گه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، مه‌رجه‌كانی زیادكرد و سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش دانا، كه ده‌مامك نابه‌ستن، كه به گوێره‌ی سزا ماددیه‌كه، هه‌ر كه‌سێك به‌بێ ماسك له شوێنی گشتی بینرابا، نزیكه‌ی 80 یۆرۆ سزا ده‌درا.