"ئەوانەى سەرپێچى رێنماییەکانى هاتووچۆ دەکەن توندترین سزا ده‌درێن"
"ئەو بڕیار و ئیجرائاتانه، هەموو ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە"

K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی پایته‌خت كۆبووه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، لەمەودوا ئەوانەى سەرپێچى لەیاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ دەکەن، توندترین رێکارى یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ سێشەمە (5ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر سەبارەت بەرێگریکردن لە سەرپێچى و زێدەڕۆییەکان كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا ئاماژه به‌وه كرا، ئەو سەرپێچى و زێدەڕۆییانەى کە لەلایەن شۆفێرانەوە ئەنجامدەدرێن و دەبنە هۆى رووداوى نەخوازراو.
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، هەڵمەتێک بۆ ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەى لە نێو ئۆتۆمبێل مۆبایل بەکاردەهێنن، یان بەسەرخۆشى و بە ژمارەى ساختە ئۆتۆمبێل لێدەخۆڕن، ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دەست بەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە داده‌گیرێن کە دەستکارى گزۆزى ئۆتۆمبێلەکانیان یان ماتۆڕسکیلیان کردووە، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی کە دوکەڵى رەش و ژەهراوى دەردەکەن، ئەوە جگە لە گرتنەبەرى رێکارى یاسایی و تۆمارکردنى سکاڵا بەرامبەر ئەوکەسانەى کە گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان لەکاتى لێخورین ده‌گرن و لە تۆڕەکۆمەلایەتیەکان و سۆشیال میدیا بڵاوى دەکەنەوە.
پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته روو، قائیمقامیەت و لیژنەکانیان سەرجەم ئەو شوێنانەى جوانکاری ئۆتۆمبێل کە نەشرە، ژمارەى ساختە، جام ڕەش ده‌فرۆشن، توندترین رێکارى یاساییان لەبەرامبەردا ده‌گیرێتەبەر و ئه‌وانه‌ش کە دەبنە هۆى تێکدانى خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک (ترافیک، ستونى کارەبا، گادرێل، سەوزاى و دارى جوانکارى نێو شەقامەکان).
هۆشداریشدا كه سەرجەم ئەو بڕیار و ئیجرائاتانه، هەموو ئوتۆمبێلێەکانى حکومى، پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانیش دەگرێتەوە، بۆئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر هەموو پاڵپشتیەکى خۆى بۆ بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر نیشاندا لەبەرامبەر جێبەجیکردنى بریارەکان و گرتنەبەرى ڕێکارەکان.
