بڕیاری داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانەکان جێبه‌جێ ده‌كرێت
بڕیارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وەزیری کارەبا بە پشتبەستن بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاری داشکاندنی (50%) کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەرکرد.
له گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با واژۆی له‌سه‌ر كردووه، بڕیارەکە لە رۆژی (2022/4/10) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەکرێت.
