عەمرەکارێکی کورد گیانی لەدەستدا
وێنه و ناوی ئه‌و عه‌مره‌كاره ببینه

K24- هه‌ولێر:
عه‌مره‌كارێكی كورد كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی رانیه‌یه، دوای نه‌خۆشكه‌وتنی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی سعوودیه گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له رانییه، فاطمە حەسەن عومەر، پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزه له قه‌زای رانییه، چەند رۆژێکە بۆ بەجێھێنانی گه‌شتی عەمرە لەگەڵ ھاوسەرەکەی سەردانی عەرەبستانی سعودیەیان کردووە.
په‌یامنێری كوردستان24 له رانییه راشیگه‌یاند، مامۆستا فاتمە خاوەنی دوو منداڵە، بە گوتەی کەسوکارەکەی پێش ئەوەی گەشتی عەمرە بکات کەمێک ناساغ بووە، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر تەندروستی تێکچووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعودیە خراوەتە ژێر چاودێری پزیشکی و ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
