حاجی ئۆمه‌ران.. دەستبەسەر بڕێكی زۆر له كەلوپەلی یەدەگی ئۆتومبێلدا گیرا
تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كرا

K24- هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاشكرای ده‌كات، دەست بەسەر بڕێكی زۆر له پارچە و كەلوپەلی یەدەگی ئۆتومبێلدا گیرا، كه به نیازبوون به قاچاخ ببه‌نه ئێران.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه، شوفێرێكی به ره‌گه‌ز ئێرانی بە شێوەیەكی شارەزایانە هه‌وڵیدا ژماره‌یه‌ك پارچەی یەدەگی ئۆتومبێل بە شێوەی نایاسایی كە بڕه‌كه‌ی 240 كیلۆگرام بوو، بیپه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران راشیگه‌یاند، خوشبەختانە بەهۆی زیرەكی و چاوكراوەیی كارمەندان، ئه‌و كه‌سه به ره‌گه‌ز ئێرانییه دەستگیركرا و پارچە یەدەگهكانی ئۆتومبێل و ئه‌و كه‌سه‌ش رادەستی بەشی یاسایی گومرگ كران.